Utku Şimşek
22 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٣٣دا بۆ سەر بازرگانان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەردا، ٦٣ گومانلێکراو دەستگیرکران و دەستیش گیرا بەسەر یەک تۆن و ٥٢١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا لە ١٨ پارێزگا ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٣٣ بۆ سەر بازرگانان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچووە لە نێویشیاندا دیاربەکر، شانڵیئورفا، ئەنتاڵیا، ئادانا، کۆجائەلی، کرکلارەلی، ساکاریا، مانیسا، ئەدیرنە، ئادانا، سینۆپ، کارابوک، ئیسپارتا، ماردین، ئیغدر، ئەرزەڕوم، باتمان و تەکیرداغ.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر یەک تۆن و ٥٢١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، ١١ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار و ٨٨٦ ڕەگی حەشیش و چوار هەزار و ٥٤٤ ڕەگی سکونکدا.
لە کۆی ٦٣ گومانلێکراو کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرکران ٤٦یان دەستبەسەر کران و یەک کەسیان بە مەرج ئازاد کرا و ڕێکارەکان لەبارەی ئەوانی دیکەیان درێژەی هەیە.