Sangar Hamad Azeez
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسا داراییەکان ٢٠ بەرپرسی پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی دیموکراتییان دەستگیرکرد.
لە روونکردنەوەیەکدا پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند: "بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسا داراییەکان ٢٠ کەسیان دەستگیرکردووە کە لەنێویاندا وردبین و پارێزەری پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی دیموکراتیی بوونیان هەیە''.
بەگوێرەی هەواڵێکی "عەرەب٤٨" کە سەر بە پارتی ناوبراوە، پۆلیسی ئیسرائیل لە چەندین ناوچەی جیاواز گومانلێکراوەکانی دەستگیرکردووە کە لەنێویاندا سکرتێری گشتیی پارتەکە عەواد عەبدولفەتاح بەدیدەکرێت.
پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی دیموکراتیی (ئیسرائیل) کە لەساڵی ١٩٩٥دا دامەزراوە بە پارتێکی نەتەوەپەرست ناسراوە و تا ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن عەزمی بەشارەوە سەرکردایەتی دەکرا، لە ئیستاشدا پارتەکە لەلایەن جەمال زحالقەوە رابەرایەتی دەکرێت.