Hemın Othman Mohammed
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تی به‌شدار له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزه ئاسمانییەکانی هاوپه‌یمانیی له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریای نزیك سنووری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له تیرۆریستانی داعش پاككرایه‌وه، ژیان له شارۆچكه‌كه ئاسایی بوویه‌وه، خوێندنگەکانی شارۆچكه‌كه كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه وێرانبوون و داخراون، نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ خوێندن تێیاندا ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه ئاو و كاره‌بای بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و ژیان تیایدا ئاسایی بووه‌ته‌وه، به پشتیوانیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگەکانی.
سه‌رۆكی پلاتفۆرمی ئانادۆڵو، تورگای ئاڵدهمیر، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "كاتێک له خوێندنگەکانی جهرابلوسمان كۆڵییه‌وه بینیمان كه بیناكانی داڕزاون. ئێمه له حه‌له‌ب، ئیدلب و ئه‌عزاز قوتابخانه‌مان هه‌یه به‌ناوی خوێندنگەی چاكه، كه ژماره‌یان 12 خوێندنگەیە، ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌مان كار له جه‌رابلوس بكه‌ین. ده‌مانه‌وێت ئه‌زموونی توركیا، ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی له‌گه‌ڵ سوورییه‌كاندا هه‌مانه له‌و شوێنانه ره‌نگبداته‌وه".
تورگای ئاڵدهمیر داوای له هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لەتوركیا كرد پشتیوانی‌یان بكه‌ن ئه‌زموونی توركیا بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه سوورییه‌كان بتوانن له ناو كولتووری خۆیاندا بژین.