Muhammed Ali Kamal
16 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2022
سلێمانی-AA
لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ھاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، ئێوارەی ئەمڕۆ تیپی ھونەری منداڵان کۆنسێرتێکی سازکرد.
کۆنسێرتەکە کە لە شاری یاری پارکی ئازادی بەڕێوەچوو، لە میانیدا گۆرانی و میوزیک لەلایەن منداڵانەوە پێشکەشکرا.
دوای بڕگەی گۆرانی و میوزیک، شانۆگەرییەک لەبارەی گرنگیدان بە خوێندن پێشکەشی منداڵانی ئامادەبوو کرا.