Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئیزمیر - AA
برای فەتحوڵڵا گولەن سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان، قوتبەددین گولەن لە شاری ئیزمیر دەستگیر کرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیەکان، تیمی دژەتیرۆری سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر لە شارۆچکەی گازیئەمیر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و تیایدا برای فەتحوڵڵا گولەن سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان قوتبەددین گولەن-یان دەستگیر کرد.
راگەیەنرا کەوا براکەی گولەن لە ئێستادا لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکەیە و رێکارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.