Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، رایگەیاند: ''15ی تەمووز هەرگیز لەبیرناکرێت و رێگە نادرێت لەبیربکرێت. لەم رۆژانەدا بەردەوام دەگوترێت 'کودەترای دووەم ئەنجامدەدرێت'، 'هێشتا تەواو نەبووە'، 'دووبارە دێینەوە'. ئەگەر دێنەوە، ئەوا سزای شایستەتان وەردەگرن''.
سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە، رایگەیاند: ''15ی تەمووز هەرگیز لەبیرناکرێت و رێگە نادرێت لەبیربکرێت. لەم رۆژانەدا بەردەوام دەگوترێت 'کودەتای دووەم ئەنجامدەدرێت'، 'هێشتا تەواو نەبووە'، 'دووبارە دێینەوە'. ئەگەر دێنەوە، ئەوا سزای شایستەتان وەردەگرن''.
بینالی یڵدرم لەمیانەی گوتارێکدا لەئوتێلێکی شارۆچکەی کزڵجاهامام لە کۆبوونەوەیەکی لاوانی ئاکپارتیدا ئاشکرایکرد شەوی 15ی تەمووز رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ویستی لەرێگەی هەوڵێکی کودەتاوە تورکیا بەرێتەوە بۆ رۆژە رەشەکان، بەڵام ئارەزووەکەیان نەهاتەدی.
یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد بەرەنگاریی گەل لەو شەوەدا بە پیتی ئاڵتوونیی نووسراوەتەوە و گوتی: ''لەرێگەی ئەو بڕیارەی کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی داومانە و لەرێگەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، 15ی تەمووز هەموو ساڵێک وەک رۆژی شەهیدان و دیموکراسی یاددەکرێتەوە. ئیتر 15ی تەمووز بووەتە جەژنێکی فەرمی''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەدرێژەی گوتارەیەکەیدا رایگەیاند: ''15ی تەمووز هەرگیز لەبیرناکرێت و رێگە نادرێت لەبیربکرێت. لەم رۆژانەدا بەردەوام دەگووترێت 'کودەترای دووەم ئەنجامدەدرێت'، 'هێشتا تەواو نەبووە'، 'دووبارە دێینەوە'. ئەگەر دێنەوە، ئەوا سزای شایستەتان وەردەگرن. ئەم گوتانە ساختەکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی رەوشت نزمە. هەڵمەتێکی رەشە بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی ترس و دڵەراوکێ بخەنە نێو کۆمەڵگە و گەلەوە و نیگەرانیی درووستبکەن. با هەرگیز گەلەکەمان گوێ بەم شتانە نەدات بەلام خاوبوونەوەش نابێت هەبێت. شەو و رۆژ بۆ هەموو شتێک لەئامادەباشیدا دەبین. لەگەڵ ئەم لاوانەدا لە ئامادەباشیدا دەبین، لەگەڵ لاوانی ئاکپارتیدا لە ئامادەباشیدا دەبین. ئەو ناپاکابە هەڵوێستی گەلیان بینی. شەوی 15ی تەمووز گەلیان بینی. ئەو شەوە منارەی هەموو مزگەوتەکان بانگیان دا و سەڵایان کرد. ئەو شەوە هەموو گۆڕەپانەکانی وڵات پڕبوون لە گەنج و لاو، پیر و ژن و پیاو''.