ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک: "مەزەندە دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی هەردوو شاری رەققە لە سووریا و مووسڵ لە عێراق دەست پێ بکات، رەنگە لەماوەی یەک مانگدا ئۆپەراسیۆنەکان دەست پێ بکەن. ئەگەر بێت و ئەمریکا هێزەکانی پەکەکە - پەیەدە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەکار نەهێنێت، ئەوا ئێمە وەک تورکیا بە گوێرەی پێویست پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکان دەکەین".وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک: "مەزەندە دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی هەردوو شاری رەققە لە سووریا و مووسڵ لە عێراق دەست پێ بکات، رەنگە لەماوەی یەک مانگدا ئۆپەراسیۆنەکان دەست پێ بکەن. ئەگەر بێت و ئەمریکا هێزەکانی پەکەکە - پەیەدە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەکار نەهێنێت، ئەوا ئێمە وەک تورکیا بە گوێرەی پێویست پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکان دەکەین".
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی سی ئێن ئێن تورکدا کرد و تیایدا وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سوپای تورکیا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری رەققەی سووریادا دەکات؟ یان چ مەرجێکتان هەیە بۆ بەشداریکردن؟ ئایا ئەمریکا چ جۆرە پشتیوانییەکی تورکیا دەکات لەو بابەتە؟ ئشک گوتی: "مەرجی پێشوەختەی تورکیا بریتی دەبێت لە بەشداری پێنەکردنی هێزەکانی پەکەکە-پەیەدە و یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەبەر ئەوەی ئەگەر بێت و بە یارمەتی ئەو هێزانە ناوچەکە لە داعش پاک بکەنەوە ئەوا بەیانی دووچاری کێشەی گەورەتر دەبن، چونکە ناوچەکە خاوەن دیمۆگرافیایەکی تایبەتە هەر هێزێک هەوڵی گۆڕینی ئەو دیمۆگرافیایە بدات ئەوە گرژییەکی زۆر لە ناوچەکەدا دروست دەبێت و کێشەکان گەورەتر دەبن. هەر ئەمەشمان بە ئەمریکا گوتووە. لە لەندەن لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووینەوە. پێمان راگەیاندن کە نە لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ نە لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا پێویست ناکات هێزەکانی پەکەکە و پەیەدە بەشداری بکەن و دەبێت هێزە ناوخۆییەکانی ئەو شارانە بەکار بهێنن. دەیانگوت سوپای سووریای ئازاد لە ناوچەکەدا کارا نییە ناتوانین ئەوان بەشداری پێبکەین بەڵام تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا نیشانی دا کە ئەو هێزە چیان پێدەکرێت. دەتوانرێت هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد کۆبکرێنەوە و ئەوان لە جەنگەکە بەشداریان پێبکرێت".
ئشک گوتی: "ئەگەر بیانەوێت دەتوانین سوپای سووریای ئازاد بەهێزتر بکەین، جگە لە یەپەگە هێزەکانی دیکەی ناوچەکە کۆبکەینەوە بەڵام بەداخەوە ئەمریکا نایەوێت ئەم کارە ئەنجام بدات. ئێمە وەک تورکیا دژی ئەوەین کە یەپەگە و پەکەکە بەکاربهێنرێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ رێکخراوی داعش هەمان سەرچاوەن".
وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەی ئاشکراکرد کەوا بەشداریکردنی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رەققەدا دواهەمین بژاردەیان دەبێت و، رایگەیاند کە ئەوەی گرنگە یەکپارچەیی خاکی سووریایە و گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆناوچەکە.
ئشک ئەوەشی راگەیاند کە تاوەکو ئێستا تورکیا هێزی پیادەی لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بەکار نەهێناوە و تەنیا پشتیوانی سوپای سووریای ئازادی کردووە.
لەوەڵامی پرسیاری "ئایا لەمەودوا ئەگەری ئەوە هەیە سووریا بەیەکپارچەیی بمینێتەوە؟" ئشک گوتی: "بەڵێ ئەگەری هەیە، بۆ نا. ئەگەر بەشار ئەسەد واز لە دەسەڵات بهێنێت و قۆناغێکی راگوزەری سیاسیی پێکبێت بۆ نا. بۆچی سووریا دابەش ببێت. لەکاتێکدا هیچ پێویست بە دابەشبوونی سووریا ناکات. چ لۆجیکێک لەوە دایە هێزی وڵاتان یەکنەگرن و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش ببن. تورکیا بەوە رازی نابێت. سووریا دەتوانێت یەکپارچەیی خاکەکەی لەناو زەمینەیەکی دیموکراسیدا بپارێزێت. کاتێک حوکمڕانییەک رێز لە داوا وخواست و ئیرادەی هاووڵاتییان بگرێت، ئەوکات سووریا زۆر بەباشی دەتوانێت یەکێتیی خاکەکەی بپارێزێت. ئێمە بەهیچ جۆریک چاومان نەبڕیووەتە خاکی سووریا".
ئشک جەختی لەوە کردەوە کە بەدڵنیاییەوە سەربازانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی لە سووریادا نامێننەوە، بەبیری هێناوە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانە لە داعش و دەرپەڕاندنیانە لەناوچەکە، کۆتاییهێنانە بە مەترسییەکانی داعش لەسەر سنوور و پێشگرتنە لە دەربازبوونی داعش لەوبەری سنوورەوە بۆ ناو تورکیا.
ئشک ئاماژەی بەوە دا کە سێ ملیۆن پەنابەر میوانی تورکیان و نزیکەی ٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووریش لەناوچە سنوورییەکانی سووریان و لە هەر چرکەساتێکدا ئەگەری هەیە بەهۆی ترسەوە ئاودیوی تورکیا بن. ئامانجێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە درووستکردنی ناوچەیەکەی ئارام لەو ناوچەیە تاکو بەربگرێت لە گرتنەوەی کانتۆنەکان و درووستبوونی پشتێنەی پەیەدە.
ئشک رایگەیاند دوای هێنانە دی ئەو ئامانجانە پێویست ناکات چیتر سەربازانی تورکیا لەخاکی سووریادا بمێننەوە.
ئشک ئاماژەی بەوە دا کە دوو ناوچەی گرنگی ژێردەستی داعش، مووسڵ و رەققەن. بەبیریهێنایەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بیر لەگرنگی ئۆپەراسیۆن بۆسەر داعش لەو ناوچانە دەکەنەوە. ئشک ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا بە ئەمریکای گوتووە "دەبێت ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدرێت"، ئاماژەی بەوەشدا کە داعش دوژمنی هاوبەشی هەموولایەکمانە، بەڵام هەڕەشەکانی داعش زیاتر لە ئەمریکا و ئەورووپا رووی لە تورکیایە.
ئشک بەبیری هێنایەوە کە تورکیا بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەدان هاووڵاتیی لەدەستداوە. ئاماژەشی بەوەدا کە هەموو لایەک لەپێشەوە بەئەرکی خۆی بزانێت ئەو رێکخراوە لەناوچەکە راماڵێت. رێگە نەدرێت دەرفەتی زیاتری پێ بدرێت بۆ نانەوەی کێشە. بەپێویستیشیزانی شێوازی جووڵانەوەیەک گرنگی پێنەدرێت کە خەڵکی پەلکێشی جەنگی مەزهەبگەرایی و نەتەوەیی دەکات.
ئشک تیشکی خستە سەر ئەوەی، تێڕوانینی "ئێمە لەگەڵ پەیەدە دەڕۆین و ناوچەکە پاک دەکەینەوە" تێڕوانینیکی هەڵەیە و دەبێتە هۆی کێشەی گەورەتر و فووکردن بەئاگردا.
ئشک ئەوەی خستەڕوو کە بەهۆی ئەوەی سیستەمی حوکمڕانی ئەمریکا سەرۆکایەتییە راستە جیاوازی بیرکردنەوە لەنێوان کاربەدەستانیان هەیە بەڵام بڕیاری کۆتایی سەرۆک دەیدات، لەو رووەوە گوتنی ئەوەی کە "ئەمریکا پێکهاتەیەکی راڕا هەیە، ئەمریکا بڕیار نادات" بۆچوونێکی هەڵەیە.
ئشک پێشبینی ئەوەشی کرد کە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ و رەققە دەست پێ دەکات. ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر ئەمریکا لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بەشداری بەچەکدارانی پەکەکە-پەیەدە نەکات، تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت درێغی دەدات.
فکری ئشک بەبیریشیهێنایەوە کە ئاڵۆزی مووسڵ مەترسی دەخاتە سەر تەواوی ناوچەکە.
news_share_descriptionsubscription_contact

