ئیستەنبوڵ
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە شەوی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیی بە فەتحوڵڵا گولەن رابەری باڵای جەماعەتی نور کردووەو ھیوای چاکبوونەوەی بۆ خواستووە.
گولەن کە ئێستا لەویلایەتی پەنسلڤانیا دەژی لەئەمریکا، رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم لەپڕ پەستانی خوێنی بەرزبوویەوەو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. دوای ئەوەی ١٢ سەعات لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوو باری تەندروستی ئاسایی بووەتەوەو گەڕێنرایەوە ماڵی خۆی.