Ramal Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە حەوت گوندی قەزاکانی لیجە، هانی و کۆجاکۆی سەربە پارێزگای دیاربەکر بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر چەکدارانی پەکەکە قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
لەمبارەیەوە پارێزگای دیاربەکر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە کە لەنێویاندا بەرپرسی باڵای پەکەکەیشی تیادان و خاپوورکردنی حەشارگە، پەناگە، کۆگا و سەنگەرە فڕۆکەشکێنەکانیان و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلەکانیاندا ئۆپەراسیۆن لە گوندەوارەکانی لیجە، هانی و کۆجاکۆی ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیانەراوەکەدا هاتووە بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و ماڵ و گیانی هاووڵاتییان لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ ئەمڕۆوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەردوو گوندی گوچلو و گۆکچەی قەزای لیجە، گوندەکانی کرم، گۆمەچ و یایڤان لە قەزای هانی، هەردوو گوندی یازیکۆی و شەکاڵات لە قەزای کۆجاکۆی راگەیەنرا.