Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
117 كه‌سی سڤیلی بریندار له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه گه‌یه‌نرانه توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه له سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا وه‌رگیراوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی سڤیلی برینداری خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گه‌یه‌نرانه ناوچه‌یه‌كی ئارام له خۆرئاوای شاره‌كه و له‌وێشه‌وه گوازرانه‌وه بۆ ئیدلب، هه‌ندێكیان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیانه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ توركیا.
117 بریندار له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلی فریاكه‌وتنه‌وه له خاڵی سنووریی جیلڤه‌گۆزوه‌وه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كانی هاتای.
37 له برینداره‌كان منداڵ و 25یان ژنن. 32 له‌و بریندارانه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هاتای چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی برینه‌كانیان سه‌خته بۆ هاتای، درێژه‌ی هه‌بێت.