Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە ٨٩یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە سوپای تورکیا لەناو خاکی سووریا دەستی پێکردووە بۆ پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی خۆی لەدەست تیرۆریستان، تۆپبارانێکی خەستی ناو ناوچەی قەرەداغ کراوە، تاکو لەو رێیەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەئاسانی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای ئەلباب باکووری ئەلغوز بۆمبێکیان تەقاندەوە و دوو کارمەند بریندار بوون لەکاتێکدا بەهۆی رووداوێکەوە لە ناوچەی نومان سەربازێکی تورک گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان لە پێکدادانە بەردەوامەکانی ناوچەکەدا، نۆ چەکداری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون و ٢١٤ شوێنی نیشتەجێ کۆنترۆڵ کراوە.
لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەی بزاغا، باکووری ئەلباب، کەباسین و سوفلانیە ئامانجەکانی داعشیان بۆردومان کردووە و ٤ بارەگای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەیان خاپوور کردووە.