Ramal Mahmood
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەئاکامی رووداوێک لەناوچەی نوعمان باکووری سووریا سەربازێکی تورکیا کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا ئەرکی پێ سپێردرابوو، گیانی لەدەست دا.
- لەئاکامی پێکدادانەکان نۆ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون و ٢١٤ یەکەی نیشتەجێبوون کۆنتڕۆڵ کران. هەروەها ٧٩ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و پێنج ئامانجی پەیەدە/پەکەکە لەباکووری سووریا کرانە ئامانج و بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەرەکانیان خاپوور کران و چەکەکانیان تێکشکێنران.
لەئاکامی رووداوێک لەناوچەی نوعمان باکووری سووریا سەربازێکی تورکیا کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا ئەرکی پێ سپێردرابوو، گیانی لەدەست دا.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیان کردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا لە ٢٤ی ئابەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە ٨٩یەمین رۆژیەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاریی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تاکو کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردەوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بە پشتیوانی چڕی وشکانی هێزەکانی پشتیوانی لە ناوچەی کاراداغ بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بەشێوەیەکی پلان بۆدانراو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە.
بەهۆی هێرشکردنە سەر زرێپۆشێک لە باکووری ئەلغوز کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەلباب بە مووشەکی دژە تانک لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە تەنها بووە هۆی زیانگەیاندنێکی کەم بە زرێپۆشەکە. لە ئاکامی هێرشێکی خۆکوژیش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ئەل ئەزراق لە رۆژئاوای ئەلباب دوو سەربازی پسپۆڕ بەسووکی بریندار بوون. هەروەها لە ناوچەی نوعمانیش لە ئاکامی رووداوێکدا سەربازێک گیانی لەدەست دا.
لەئاکامی پێکدادانەکان نۆ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون و ٢١٤ یەکەی نیشتەجێبوون کۆنتڕۆڵ کران. هەروەها ٧٩ ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش و پێنج ئامانجی پەیەدە/پەکەکە لە باکووری سووریا کرانە ئامانج و بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەرەکانیان خاپوور کران و چەکەکانیان تێکشکێنران.
فڕۆکەکانی هێزەکانی ئاسمانیی تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە بزاغاه، باکووری ئەلباب، قەباسین و سوفلانیە ئەنجام دا و چوار باڵەخانەیان خاپوور کرد کە چەکدارانی داعش وەک بنکەی سەربازی بەکاریان دەهێنا.
لەلایەکی دیکەیشەوە تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن، ٢٦ بۆمبی چێنراویان پووچەڵکردەوە، بەمجۆرە لەدەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٤٠ مین و هەزار و ٦٦٢ بۆمبی چێنراویان پووچەڵ کردووەتەوە.