Ramal Mahmood
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی کاریگەرییەکانی ئیدارەی ئۆباما لەسەر جەنگی ناوخۆیی سووریا کە پێ دەنێتە ساڵی شەشەمی کە هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندبوو 'سەرباز رەوانەی سووریا ناکات'.
جەنگی ناوخۆیی سووریا کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەڵگیرساوە، ئیدارەی ئەمریکا زوو رایگەیاند "سەرباز رەوانە ناکەین بۆ سووریا"، بەڵام دواتر لە میانی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا پشتگیری لە باڵی سووریای رێکخراوی پەکەکە-پەیەدە کرد، بەمجۆرە میراتێکی خراپی بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەجێ هێشت.
٢٠ی کانوونی دووەمی داهاتوو پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن باراک ئۆباماوە رادەستی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەکرێت. ئیدارەی ترەمپ بەهۆی پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا گرتبوویە بەر دووچاری رەخنەی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بووەتەوە.
بەهۆی ئەوەی کە ئیدارەی ئەمریکا تاکو ئێستا نەیتوانیووە چارەسەری سیاسیی بۆ جەنگی ناوخۆیی سووریا بدۆزێتەوە و هەڕەشەکانی داعش لەناو بەرێت، خەڵکێکی زۆر بە مایەپووچ و شکستخواردووی دەزانن.
ئۆباما کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە دەستبەکاربووە جیهانی ئیسلامی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕێی زۆر شتیان لێ دەکرد. بەڵام ئیدارەی ئۆباما لەدوورەوە چاودێری سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی، پێشهاتەکانی سووریای دەکرد هاوشێوەی ئەزموونەکانی عێراق و ئەفغانستان لە پێشتر.
بەهۆی گرتنەبەری سیاسەتێکی دوورەپەرێز و ناسەقامگیر لەبارەی رەوشی سووریا هەروەها رووداوەکانی ئەفغانستان و عێراق و بەهاری عەرەبی و رەوشی لیبیا بە "ئەزموونی خراپ" شرۆڤە دەکەن.
یەکێک لەو هۆکارانەی کە پێیانوایە بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریکا لە دوورەوە چاودێری رەوشی سووریا بکات دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ هێرشکرایە سەر کونسوڵگەری ئەمریکا لە شاری بنغازی لیبیا.
لەبارەی رەوشی سووریایشەوە لە قۆناغی دووەمی ئیدارەی ئۆبامادا زۆر قسە کرا لە بارەی جەنگی ناوخۆیی سووریا و رەوشی مرۆیی بەڵام هەنگاوی زۆر کەم نرا. خەمسارد بوو لە چارەسەرکردنی راستەقینەی کێشەی سووریا.
لەمانگی ئاداری ٢٠١١دا گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە هەڵوێستی ئیدارەی ئۆباما لەبارەی رەوشی سووریا رووی دا. ئەمریکا لەمانگی ئابی ٢٠١٢دا رایگەیاند کە "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سوورە"، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ چەند جارێک چەکی کیمیایی بەکارهێنرا، کەچی ئیدارەی ئۆباما لەوبارەیەوە هیچ هەنگاوێکی کرداریی نەنا یاخود پێی نەنرا.
کۆمارییەکان لە بارەی سیاسەتی سووریا زوو زوو ئەوەیان بەبیر ئۆباما دەهێنایەوە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن هاوپەیمانەکانیان رەخنەیان لێ دەگیرێت. بەڵام ئۆباما لەکاتی وەڵامدانەوەی ئەمانە ئاماژەی بەوەداوە کە گرتنەبەری رێوشوێنی سەربازی کێشەکە چارەسەر ناکات و هیچ چارەسەرێک لە چارەسەری دیپلۆماسی و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ باشتر نییە.
مانگی رابردوو ئۆباما لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی CNN گوتبووی: "تواناکانمان بۆ هێنانە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری سیاسیی لایەنەکان و کۆکردنەوەیان سنووردارە. لە زۆر شوێنی جیهانەوە راستەوخۆ هەڕەشە لە سەر ئەمنییەتیی ئێمە دەکرێت، لەو رەوشەدا پێویستە هاوکاری (وڵاتانی پەیوەندیدار) بکەین. بەڵام وەڵامدانەوەی ئێمە رەوانەکردنی سەربازی زیاتر نابێت".
ئیدارەی ئەمریکا وەکو پێویست یارمەتی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریای نەدا، بەڵام لە میانی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا پشتگییرکەی زۆری پەیەدەی کرد، ئەمەش بووە هۆی بارگرژی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئەمریکا.
ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو هێزەکانی سووریای دیموکراتی کە زۆربەیان لە چەکدارانی یەپەگە پێکدێن پڕچەک کردووە، پێناچێت ئەمریکا بەپێی پێویست هەستیاری تورکیای لەبارەی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لەبەرچاو گرتبێت.
ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی داعشی کردووەتە سەر مەشقی کارەکانی لە سووریا، لەکاتێکدا لەبارەی رژێمی بەشار ئەسەدوە پێیوایە دەبێت بەڕێگەچارەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکرێن.