Abdullah Shukur
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2016
ئادانا
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە، ٢١ گومانلێکراو دەستەبەسەر کران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئادانا، دوو رۆژ پێش ئێستا لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٢٢ کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی پێ مۆڵەت و ھێرشکردنە سەر پۆلیس دەستگیر کرد.
ھاوکات دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ٢١ کەس دەرکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەی ١٤ی ئایار بە بەشداری ٣٠٠ پۆلیس، ٢٢ کەس بە تۆمەتی خۆپیشاندانی پێ مۆڵەت و ھێرشکردنە سەر پۆلیس دەستگیرکرابوو.