Mazın Asad
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2016
ئێلازغ
شارۆچكه‌ی ئاغینی سه‌ر به شاری ئێلازغ به تام و له‌زه‌تی نۆك ناوبانگی ده‌ركردووه كه دوای چه‌ند قۆناغێك به‌ده‌ست ئاماده ده‌كرێت.
له هه‌ر قۆناغێكدا بهههستاری كار له‌سه‌ر دروستكردنی نۆكی بر‌ژاو ده‌كرێت كه نه‌ریتێكه سه‌دان ساڵه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت.
ستكی ئیكینجی ته‌مه‌ن 70 ساڵ كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه و له‌گه‌ڵ پیشه‌ی دروستكردنی نۆكی بر‌ژاو خه‌ریكه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 40 ساڵه خه‌ریكی كاری دروستكردنی نۆكی برژاوه و به‌یانیان زوو له‌گه‌ڵ سێ كوڕی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند هه‌موو رۆژێك بۆ گوندی باده‌ملی ده‌چن كه 15 كلیۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه دووره و له‌وێدا نۆكی بر‌ژاو دروست ده‌كه‌ن.
ئیكینجی له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی نۆك له ئاگری خه‌ڵوز ده‌برژێندرێت، له بێژنگ ده‌درێت و دواتر نۆكه‌كه له به‌رد و نۆكی ره‌ق جیاده‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو باسی هه‌نگاوێكی دیكه‌ی برژاندنی نۆكی كرد و رایگه‌یاند هه‌نگاوێكی دیكه بریتییه له تێكه‌ڵكردنی خه‌ڵوزی ورد له‌گه‌ڵ ئاو و به‌م پێیه‌ش گوتی: " خه‌ڵوز له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و ئاوه سافه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه وه‌رده‌گیرێت و گه‌رم ده‌كرێت. پاشان ئه‌و قومه‌ی هێناوه له ژێر 200 پله‌ی گه‌رما جێده‌هێڵدرێت و دواتر نۆكه‌كان ده‌خرێته سه‌ری. ئه‌و نۆكه‌ی له برژه‌نگ دراوه خوێ ده‌خرێته سه‌ری. بەم پێیەش بۆ ئه‌وه‌ی نۆكه‌كه بخوسێت له نێو ئاوی خهڵوزاوی ماوه‌یه‌ك ده‌هێڵدرێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی نۆكه‌كان كه‌مێك ده‌خوسێت ده‌رده‌هێنرێت و له‌سه‌ر خه‌ڵوزه گه‌رمه‌كه داده‌نرێت. پاشان ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگره‌كه جێده‌هێڵدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دهبڕژێت".
ئیكینجی له درێژه‌دا راشیگه‌یاند كه دوای برژاندنی نۆكه‌كه دووباره له بێشنگ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی نۆكه درشتهكان جیا بكرێته‌وه و دواتر تۆكڵهكانی ده‌رده‌هێنرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته ئاستی ئاگره‌كه به باشی بزانرێت. ئه‌گه‌ر نۆك زۆر بخوسێت ئه‌وه‌ی له به‌كارهێنانی نان و شیرنه‌مه‌نی به‌كار نایه‌ت. ئه‌گه‌ر نۆك زۆر له‌سه‌ر قۆم جێ بهێڵدرێته‌وه ئه‌وه ره‌ق ده‌بێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قۆناغه‌كان به باشی ئه‌نجام بدرێت و رتوبه‌ت وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 مانگ تێك ناچێت و ده‌خورێت له خوارندا به‌كار ده‌هێنرێت".
ئیكینجی له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه له ساڵانی رابردوودا نۆك ته‌نها له وه‌رزی پایز به‌رهه‌م ده‌هێنرا و زیاتر گوتیشی: "باوباپیرانمان له ماڵه‌كانیان نۆكیان دروست ده‌كرد. كه‌س نۆكی شارۆچكه‌ی ئاغینی وه‌ك ئێستا به‌م شێوه‌یه نه‌ناسیبوو. پێشتر هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی له ماڵه‌كه‌ی دروستی ده‌كرد و به‌سه‌ر دراوسێكانی دابه‌شی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه كاره بڵاوبووه‌ته‌وه و ئێمه به گشتی هه‌موو مانگێك نۆكی بر‌ژاو دروست ده‌كه‌ین. كاتێك ناوی شارۆچكه‌ی ئاغین بهێنن سه‌ره‌تا باسی نۆكه برژاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. له ئێستادا نۆكی ئاغین له گشت ناوچه‌كانی توركیادا ده‌ناسرێت".