Mazın Asad
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
لە ئەنجامی داڕمانی سەقفی بازارێکی مێوەجات لە ناوەندی شاری ئاگری بەھۆی گردبوونەوەی بەفرەوە، ژمارەیەک ھاووڵاتی بریندار بوون.
بازاری فڕۆشتنی سەوزە و مێوە لە گەڕەکی موراد لە شاری ئاگری بەھۆی گردبوونەوەی بەفرەوە داڕما و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک بریندار بوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و دەزگای ئافاد بۆ شوێنی رووداوەکان گواسترانەوە.
پارێزگاری ئاگری، موسا ئشن لەوبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە بازارێکی سەر بە شارەوانی لە شارەکەدا داڕماوە و گوتیشی: "بەداخەوە بەھۆی گردبوونەوەی بەرفرەوە سەقفی بازارەکە داڕما. قوربانی لێنەکەوتووەتەوە. بریندارەکان لە ژێر سەقفە داڕماوەکان دەرھێنراون و پێشبینی دەکەین تەنھا دوو کەس لە ژێر سەقفە داڕماوەکان مابێت. لەوبارەیەوە کاری رزگارکردن درێژەی ھەیە".
ئشن راشیگەیاند کار و چالاکی تیمەکانی ئافاد و ھێزەکامی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە درێژەی ھەیە.