Mümin Altaş,Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئه‌و واده‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه ئاماده‌كراوه سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆم له‌سه‌ر گۆڕانكاری ده‌ستوور كه بڕیاره 16ی نیسانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له ژماره‌ی دووباره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و واده‌یه ریفراندۆم له رۆژی پێنجشه‌ممه، 16ی شوباتی 2017 دەست پێده‌كات، كارته‌كانی ده‌نگده‌ر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆژی هه‌ینی 10ی ئاداری 2017 یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له 27 ئادار تا 9ی نیسان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ژمارەیەک قۆناغی گرنگیی واده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه:
27ی ئادار: له دره‌وازه سنوورییه‌كاندا و، نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگدان ده‌ست پێده‌كات.
30ی ئادار: ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی خاوه‌نی فراكسیۆنن له په‌رله‌مان سه‌ردانی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌كه‌ن و، به‌شداری تیروپشک ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی كاتی پڕوپاگه‌نده كردن.
9ی نیسان: ده‌نگدان له نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا كۆتایی دێت. ده‌ست ده‌كریت به‌سه‌ربه‌ستی پڕوپاگه‌نده و به‌شێك له قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها ده‌ست ده‌كرێت بهگوتارەکانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆندا.
12 نیسان: له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شارۆچكه‌كان سندوقی ده‌نگدان ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی كۆمسیۆنه‌كه.
15ی نیسان: پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن كاتژمێر 18:00 كۆتایی دێت.
16ی نیسان: رۆژی ده‌نگدانه.