Hamdi Çelikbaş,Hemın Othman Mohammed
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به بڕیارنامه‌ی دامه‌زراندن كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیادا بڵاوكرایه‌وه، ٤٠٣ به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییەکان شوێنه‌كانیان گۆڕدرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به بڕیارنامه‌ی ساڵی ٢٠١٩ی دامه‌زراندنی به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییەکان، شوێنی ٤٠٣ به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئیداری ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان له‌و شوێنه‌ی تیایدان ته‌واوبووه یان به‌پێی خزمه‌ت خراونه‌ته چوارچێوه‌ی بڕیارنامهكهوه، به له‌به‌رچاوگرتنی لێهاتوویی و شاره‌زاییان شوێنی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕانكاری تیاداكراوه.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه، شوێنی ١٠ به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییەکان كه له رێكخستنی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاریان كردووه گۆڕانكاری تیادا كرا و ١٣ قایمقام و چوار جێگری پارێزگا ئه‌ركی جیاوازیان پێ‌سپێردرا له ناوه‌ندی وه‌زاره‌تدا.
هه‌روه‌ها ٢٩ به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییەکان كه له رێكخستنه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان كارده‌كه‌ن له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له نووسینگه‌ی یه‌كه‌ی چاودێری دامه‌زرێندران.
چوار به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییەکان دیكه كه له ناوه‌ند كاریان كردووه، وه‌ك جێگری پارێزگار و قایمقام دامه‌زرێنران.
هه‌ر به‌و بڕیارنامه‌یه كه له قۆناغی رابردوودا دامه‌زراندن ئه‌نجامدراوه جێگرانی پارێزگار ئه‌ركی قایمقامیان پێسپێردراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌ی جێگرانی پارێزگار كه ٦١٦ بووه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ ٣١٥ و ماوه‌كه‌شی كراوه به سێ ساڵ.
- دامه‌زراندن له ته‌واوی شارۆچكه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ئه‌نجامدراوه
به بڕیاری دامه‌زراندنی به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییەکان له ته‌واوی شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو دامه‌زراندنی قایمقام ئه‌نجامدراوه.
له‌كاتێكدا قایمقامه‌كان دیاریكراون هه‌ڵبژاردن له نێوان خاوه‌ن ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتووه‌كاندا ئه‌نجامدراوه.
- ئه‌وانه‌ی به قه‌یووم دامه‌زرێنرابوون، پۆستی باڵاتریان پێدرا
هاوكات هه‌ر به‌پێی بڕیارنامه‌ی دامه‌زراندن جێگرانی پارێزگار، قایمقامه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كرابوون به قه‌یووم له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات، پۆستی باڵاتریان پێدرا.
له شارۆچكه‌كانی گه‌وره‌شاره‌كانی وه‌ك ئیستانبوڵ، ئیزمیر و ئه‌نقه‌ره و شارۆچكه‌كانی دیكه كه خاوه‌ن ستراتیجییەتی گرنگن قایمقامی گه‌نج و به‌توانا دامه‌زرێنران.