Sertaç Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا راگه‌یاند له چوار تاكو ١١ی ئه‌م مانگه له سه‌رتاسه‌ری توركیا ٤٠ تیرۆریست كوژراون، ١٢شیان به دیل گیراون و ١٧ی دیكه‌یش خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، هه‌زارو ٦٨٣ ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجام داوه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كاندا، ٢٣٤ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی په‌كه‌كه، ٣٧ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ٤٩٢ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌تۆ و هه‌شت كه‌سیش به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه چەپڕەوەكان ده‌ستگیركراون.
له میانی هه‌ڵمه‌ته پلان بۆ داندراوهكانیشدا، ٧٧١ كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر، ١١٤ كه‌س به هۆی سنووربه‌زاندن و سێ هه‌زارو ٦٠٦ كه‌سیش به هۆی قاچاخچییەتی و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون كه كۆی گشتییان چوار هه‌زارو ٤٩١ كه‌سه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانی و زهمینیهكانیش له چوار تاكو ١١ی ئه‌م مانگه له سه‌رتاسه‌ری توركیا ٤٠ تیرۆریست كوژراون، ١٢شیان به دیل گیراون و ١٧ی دیكه‌یش خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه.