Duygu Yener
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و ژمارەیەک روونکردنەوەی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤ دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ دەلێت "پێویستە ئیدی لەم وڵاتەدا گەل و دەسەڵات ئاشت ببنەوە. ئەم سیستمە دەسەڵات نادات بەوانەی ئاشت نابنەوە."
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا،گوتی: "نەژادپەرستان، جیاکاران، فاشیستەکان و ئەوانەی خاوەنی بیری توندڕەویین، ئایا دەتوانن دەنگی ٥٠ کۆ یەکی ئەم وڵاتە بەرنەوە؟".
بەکر بۆزداغ راشیگەیاند "ئەوان (جەھەپە) کاتێک سەرکۆمار دێت لە پەرلەمانیش بێڕێزیی پێدەکەن، دادەنیشن و ھەڵدەستنەوە. لە کولتوور و نەریتی دەوڵەت و کولتووری خێزان و رەوشتماندا ئەوە ھەیە کە کاتێک گەورەی دەوڵەت، سەرکردەی دەوڵەت دێت، خۆشمان بوێت و خۆشمان نەوێت ھەڵدەستین و رێزی لێدەگرین. بەڵام ئەمانە ئەو کولتوورەیان نییە."
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتیشی: "ئایا چی لەوە سروشتیترە کە فەرماندەیەکی سوپا چەپڵە بۆ فەرماندەیەکی ھێزەکانی، سەرکۆمارێک یان سەرکردەیەک لێبدات کە نوێنەرایەتیی گەل دەکات؟."
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.