Yusuf Aydın Deniz
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
نیغدە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆڕەپانی شارەوانی نیغدە، گوتارێک پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی: "کەمال بەگ چی بە ئێمە گوت؟ گوتی 'مەچنە عەفرین'. کاک موحەڕەم چی گوت؟ گوتی 'چ کارێکتان لە عەفرین هەیە؟'. ئەم وڵاتە بە ئێوە بەڕێوەنابرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر قەندیل و شنگال دەستپێکردووە. بە ٢٠ فڕۆکەمان ١٤ خاڵی گرنگمان خاپوورکرد. چوون، خاپووریان کرد و هاتنەوە. تەواونەبووە و درێژەی هەیە".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئامانجمان وشككردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زه‌لكاوه. ئیدی قه‌ندیل له‌وه ده‌رده‌كه‌ین كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.