Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
کرککالە - AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ ئاشکرای کرد توێکاریی بۆ سێ تەرم ئەنجامدرا کە لە ئیدلبەوە هێنرابوون و لەئەنجامدا ئەوە دەرکەوت کەبەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە، گیانیان لەدەستداوە.
بەکر بۆزداغ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە کرککالە، ئاماژەی بەوەکرد کاری توێکاریی ئەو سێ تەرمەی لە ئیدلبەوە کە بە چەکی کیمیاوی هێرشی کرابوویە سەر، هێنرابوونە ئادانا، تەواوبووە.
بۆزداغ جەختی لەوەکردەوە لەئەنجامی توێکارییەکەدا دەرکەوتووە کە چەکی کیمیاوی بەکارهاتووە و رایگەیاند:
''توێکاریی بۆ سێ تەرم ئەنجامدرا کە لە ئیدلبەوە هێنرابوون. لە توێکارییەکەدا هەریەک لە نوێنەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاوییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەشدارییان کرد و توێکارییەکە کۆتایی هات. لەئەنجامدا ئەوە دەرکەوت کەبەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە، گیانیان لەدەستداوە. راپۆرتی پزیشکی دادوەریی ئەمەی بەشێوەیەکی روون دیارییکردووە. لە ئێستادا لە کارێکدا کە هەریەک لە نوێنەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاوییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئامادەیبوون، ئەم توێکارییە کۆتایی هاتووە. ئەوەی کە ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە لە رێگەی ئەو لێکۆڵینەوە زانستییەوە، دیارییکراوە''.