Abdullah Shukur
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
لە ھێرشێکی ئاسمانی شاری ئیدلب بەرپرسێکی باڵای بەرەی نوسرە بە ناوی رەزوان نوموس ناسراو ئەبو فیراس ئەلسوری کوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ناوخۆیی وەرگیراوە، لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی کە پێشبینی دەکرێت لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام درابێت، لە گوندی کەفەر جالیسی سەر بە ئیدلب، بەرپرسێکی باڵای بەرەی نوسرە کوژرا.
راشگەیەنرا کە لە ھێرشە ئاسمانییەکەدا لەپاڵ ئەبو فیراس ١٠ چەکداری سەر بە جنودلئەقسا کوژراون.
ئەبو فیراس لەساڵی ١٩٥٠ لە شاری دیمەشق لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆلێژی سەربازیی دەرچووە. لە دوای نۆ ساڵ بەھۆی چەند تۆمەتێک لە کارەکەی دەرکراوە. بەم ھۆیەش لە وڵاتی یەمەن پەیوەندی بە قاعیدەوە کرد. لە ساڵی ٢٠١٣ لەسەرەتای ناکۆکییەکانی بەرەی نوسرە و داعش گەڕایەوە سووریا.