Mohammed Baqi Hussein
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
له‌ئاکامی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپای رژێمی سوریادا بۆسه‌ر نشینگه‌یه‌كی شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، پێنج كه‌س کوژران و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانی ناوچه‌كه لهڕوونكردنهوهیاندا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایانگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپا هێرشێكی بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌وره‌ی ئیدلب ئه‌نجام داوه.
ئه‌و به‌رپرسانه رایانگه‌یاندووه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌سی سڤیل کوژراون و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون كه كارمه‌ندی تیمه‌كانی شارستانی مه‌ده‌نی بوون.
هه‌ره‌وه‌ها له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا بینایه‌ك به‌ته‌واوی رووخاوه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم و رزگاركردنی گیرخواردووانی ژێر داروپه‌ردووی بیناكهدان.
راشگه‌یه‌نراوه بریندارانی هێرشه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.