نیویۆرک
رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ - هیومان رایتس ۆچ راپۆرتێکی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە سوریا بڵاو کردەوە و ئشکرایکردووە ئۆپۆزسیۆنی سوریا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە.
هیومان رایتس ۆچ رایگەیاند: "گروپەکانی ئۆپۆزسیونی سوریا لە ناوچە کوێستانییەکانی شاری لازقییە، لەمانی ئابی ئەمساڵ ژمارەیەک دیل و خەڵکی دیکەیان کۆمەڵکوژ کردووە. لەراپۆرتەکەدا نووسراوە" بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەستە کە نیشانی دەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیون تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە. بۆ نموونە: رۆژی 4ی ئابی ٢٠١٣ لە ناوچە کوێستانییەکانی لازقییە لە رۆژئاوای سوریا 190 کەسی مەدەنییان کوشتووە و 67 دیلی دیکەیان دوور لە چوارچێوەی یاسایی گولڵەبارانکردووە."
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ئاماژە بە گوتەکانی بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی چاودێردی مافی مرۆڤ جۆی ستۆرک کراوە کە دەڵێ: "ئەو مامەڵانە کردارێک نین کە لە لایەن چەند کەسێکی ئاساییەوە ئەنجامداربن، بەڵًکو ئۆپەراسیۆنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە بۆ سەر چەند گوندێکی عەلەوییەکان و کوشتنی دانیشتوانەکانیان، هەروەها زیاتر لە 20 گروپی چەکدار بەشدارییان تێدا کردووە."