Sangar Hamad Azeez
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2016
دوای تێپەڕبوونی ١٣ رۆژ بەسەر تەقینەوەکەی نێو فڕۆکەخانەی زاڤێتەم لە برۆکسل، ئەمڕۆ بەشێکی ئەو فڕۆکەخانەیە دەستی بە کار کردەوە.
بڕیارە یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەکە بۆ شارەکانی ئەسینا (یۆنان) ، تۆرینۆ (ئیتالیا)، فارۆ (پرتوگال) ئەنجام بدرێت.
لە فڕۆکەخانەی زاڤێتەم لە برۆکسل. ٧٧ کۆمپانیای هێلی ئاسمانی کار دەکەن و لە ٣٣٦ خاڵی جیاواز دا فڕۆکە هەڵدەستێت.
رۆژی ٢٢-٣-٢٠١٦ سێ تەقینەوە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەنجامدران و بەهۆیانەوە زیاتر لە ٣٠ كەس كوژران و نزیكەی ٢٠٠ كەسی دیكەش برینداربوون. یەکێک لە تەقینەوەکان لە نێو فڕۆکەخانەی زاڤێتەم دابوو، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا ئەو فڕۆکەخانەیە داخراوە.