AA
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
دوایین ئامادەکارییەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی کە بڕیارە سبەی دووشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە جەژنی کۆمار‌دا بکرێتەوە و دوای ئەوەی کە بەتەواوەتی تەواوبوو دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان. سبەی دووشەممە سەرکۆماری تورکیا بە ئامادەبوونی میوانان لە سەرانسەری جیهانەوە، فڕۆکەخانەکە دەکاتەوە.
ئەوە راگەیەندرا کە لە رێورەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەدا ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانیی لە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و وەزیرانی گواستنەوە ئامادە دەبن. ئاماژە بەوەشدەکرێت ژمارەی ئەو کاربەدەستە باڵایانەی رایانگەیاندووە ئامادە دەبن لە ٥٠ کەس تێپەڕیوە.
رێورەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە و لە سەرانسەری جیهانەوە دەتوانرێت ببینرێت.
به تێكڕایی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری ٧٦ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بونیات ده‌ندرێت و بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی به بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ وه‌به‌رهێنان كراوه. قۆناغه‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كه په‌یوه‌ندیداره به زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شتیاران تاكو ٢٠٢٣ ته‌واو ده‌بێت.
فڕۆكه‌خانه‌كه كه له بری ئه‌وه‌ی به سه‌رچاوه‌ی گشتیی بونیات بندرێت به مۆدێلی ئه‌نجام بده-وه‌گه‌ڕ بخه- راده‌ست بكه به سه‌رچاوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بونیات نراوه، دوای ته‌واوبوونی شه‌ش فڕگەی سه‌ربه‌خۆ، شوێنی ٥٠٠ فڕۆكه، گه‌راجی كراوه و داخراو كه جێگای ٧٠ هه‌زار ئۆتۆمبێل و ئامێری تیادا ده‌بێته‌وه، ساڵانه‌ش جێی ٢٠٠ ملیۆن گه‌شتیاری تیادا ده‌بێته‌وه به‌مجۆره‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دوای ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ساڵ گواستنه‌وه ته‌واو ده‌بێت ده‌تواندرێت رۆژانه دوو هه‌زار جار نیشتنه‌وه و فڕین ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له ٣٥٠ فڕین بۆ شوێنی مه‌به‌ست ئه‌نجام بدرێت. فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ ٢٥٠ كۆمپانیای گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانی ده‌ڕه‌خسێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه تا كۆتایی ساڵ له‌سه‌دا ٥٠ داشكان له نرخی گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی‌دا ده‌كرێت له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بۆ ناو شاری ئیستانبوڵ و راگرتنی ئۆتۆمبێل له گه‌راجه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.