Kemal Karadağ
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لە گوتەیەکدا داوای لێخۆشبوونی بۆ ئەو کەسانە کرد کە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ و لە ماردین گیانیان لەدەست داوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواست.
بۆزداغ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کردەوەی تیرۆریستیی لەلایەن پەکەکە، داعش و دەهەکەپەجەوە ئەنجام دەدرێن و هەموو ئەمانەش دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە و رایگەیاند: ''مەبەست لە کوردبوون لای پەکەکە هەڵخەڵەتاندنی کورد بۆ کوژران و کوشتنە. داعش ئیسلامی قۆستۆتەوە بۆ دروستکردنی تیرۆریست بۆ کوشتن و کوژران. لە بۆچوونی ئەواندا نە ئەوەی دەکوژرێت نە ئەوەی دەکوژێت نرخی نییە. چونکە ئەوان خزمەتی ئەو ئاغایانە دەکەن کە دایانمەزراندوون. ئایا پێش ساڵی ٢٠١٣ رێکخراوێکی تیرۆریستیتان بەناوی داعشەوە بیستبوو؟ رێکخراوێک بەو ناوە بوونی نەبوو".
ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "لەساڵی ٢٠١٣دا کاتێک دەزانن رێکخراوێکی تیرۆریستیی بەناوی داعش بوونی هەیە و لە سەرانسەری جیهانەوە تیرۆریستان رووی تێدەکەن، بەمەبەستی کوشتن و خۆ بەکوشتدان. لە ١٤٥ وڵاتەوە تیرۆریستان روو لە ریزەکانی داعش دەکەن''.