Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له شاری ئورفا به‌شداریی له خوانێكی به‌ربانگدا كرد و له گوته‌یه‌كدا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده بوونی له‌و شاره‌دا.
ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكات و هه‌وڵی داوه به سیاسه‌تی هه‌ڵه گه‌ل هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت.
ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه‌ش گرت و گوتی: "ئیدی دایكانی سه‌رباز و پۆلیس و خه‌ڵكی سڤیلیش پێویسته بڵێن به‌سه، با چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن. ئێمه ده‌توانین به‌بێ جه‌نگ و توندوتیژی و خوێنڕشتن و به سیاسه‌ت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ئەو هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزی گه‌ل گه‌وره‌ترین هێزه. ده‌میرتاش لە کۆتاییدا گوتی: "هیواكانتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن، خودا هه‌میشه لایه‌نگری سته‌ملێكراوانه. گه‌لێك هیواكانی له‌ده‌ست بدات به‌ده‌ستی خۆی، خۆی راده‌ستی سته‌مكاران ده‌كات. ئه‌مه گه‌وره‌ترین هێزی ئێمه‌یه، له‌سه‌ر حه‌قین. ئێمه ده‌مانه‌وێت له خاكی خۆماندا له‌گه‌ڵ كورد، تورك و عه‌ره‌ب به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی و ئاشتی و برایی بژین".