Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
وەزیری بەرگری تورکیا، بەکر بۆزداغ (سەبارەت بە رادەستکردنەوەی گەورە تیرۆریست فەتحوڵڵا گولەن): ''ئەگەر بێت و تەماشایەکی روونکردنەوەکانی بەرپرسانی ئەمریکا تا ئەمڕۆ بکەین، ئەو پەیامە دەردەکەوێت کە بابەتی رادەستکردنەوەی گولەن-یان تاوتوێکردووە و گرنگیی بە داواکارییەکان لەوبارەیەوە دەدەن. بەڵام تا ئەمڕۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا ئەوەندە لێکۆڵینەوەیان لە هیچ داواکارییەکی رادەستکردنەوە نەکردووە. ئێمە ئەمە وەک بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی تەماشا دەکەین''.
"ئیدی فهتحوڵڵا گولهن ئهو وهسفهی لهدهستداوه كه له ئهمریكا و وڵاتێكی دیكهدا وهك مهقاش بهكاربهێنرێت".
''پێم دەڵێن پەیامی حەوتی ئاب و ١٥ی تەمووز چییە، راگەیاندنی ئەوەیە بۆ دۆست و دوژمن کە لەمەودوا لە تورکیا ناتوانرێت کودەتا ئەنجام بدرێت، ئەگەر بێت و کەسانێک هەبن هەوڵی بۆ بدەن، ئەوا گەل هەرگیز رێگەیان پێنادات. گەل دەڵێت 'من سەربەخۆیی و داهاتووی خۆم دیاری دەکەم'. نە ئەوانەی کە بە فەرمانی هێزە دەرەکییەکان کاردەکەن و نە ناپاکەکانی ناوخۆمان هەرگیز ناتوانن داهاتوو و چارەنووسی تورکیا دیاریبکەن''.