Duygu Yener,Muhammet Ali Kemal
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە گەشەکردنی ئابووری وڵاتەکەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا ٧،٤ رایگەیاند "سەرەڕای سەرجەم هێرشە ئابوورییەکان و ئەو گەمانەی دەکرێن، بەردەوامین لەسەر گەشەکردنی بەهێز لەسەر بنەما پتەوە ماکرۆکان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەڕێگەی تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەڵسەنگاندنی کرد بۆ ئامارەکانی گەشەکردن.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە: "لەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا گەیشتینە ئاستی گەشەی لەسەدا ٧،٤ لەساڵی ٢٠١٨شدا بە خێرایی دەستمان پێکرد. سەرەڕای سەرجەم هێرشە ئابوورییەکان و ئەو گەمانەی دەکرێن، بەردەوامین لەسەر گەشەکردنی بەهێز لەسەر بنەما پتەوە ماکرۆکان".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.