Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی گشتیی ساڵی دارایی ٢٠١٨ی دامەزراوەی پەیوەندییە دەرەکییە ئابوورییەکان کە لە ئیستانبوڵ سازکرا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "كاتێک ٢٠٠٢ كه‌وتینه رێ هه‌نارده‌مان چی بوو؟ ٣٦ ملیار دۆلار. له‌ئێستادا گه‌یشتووینه‌ته كوێ؟ گه‌یشتووینه‌ته ١٧٠ ملیار دۆلار".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "به‌و چاكسازیه‌ی خستوومانه‌ته بواری جێبه‌جێكردن پاسپۆرتی سه‌وزمان بە هه‌شت هه‌زار و 582 هه‌نارده‌كار داوە، بۆ زۆر وڵات گه‌شتی بێ ڤیزامان ده‌سته‌به‌ر كردووه".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی تسونامییهكهی ئیندۆنێزیاشەوە رایگەیاند: "لێره‌وه به‌ناوی گه‌لی توركه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی ئیندۆنێزیا ده‌كه‌م".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر گوتی: "توركیا له دیپلۆماسییەت و هاوكارییه مرۆییه‌كان و له دیپلۆماسییەتی بازرگانیشدا تا دێت خۆی ده‌ناسێنێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند "لە رێگەی بازاڕە داراییەکان و ئەو رێکبوونەوەیەی لە چاوەڕوانییەکاندا هەیە لە قۆناغی داهاتوودا، بەڕاستی ئابوورییمان هەستانەوەیەکی بەهێز بەخۆوە دەبینێت. هیچ هێزێکی فانی نییە رێگە لە باڵابوونی وڵاتەکەمان بگرێت".