Aylin Dal
21 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە جەژنی نەورۆز هیمایە بۆ دەستپێکی نوێ لە هیوا، برایەتی و پێکەوەژیان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرکۆمار ئەردۆغان بە بۆنەی "٢١ی ئادار جەژنی نەورۆزەوە" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "شارستانیەتی دێرنمان لەو خاکانەوە بنیاتنراوە کە بەها جیهانییە مرۆڤاتییەکانی وەک ئاشتی، لێبوردەیی، خۆشەویستی و برایەتی تیایدا باوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو باشانەی کردووە کە گەلی تورکیا لە باو باپیرانی بۆی ماوەتەوە لەو باشانەش دوورکەوتنەوەیە لە رەگەزپەرستی و پشت بەستنە بە یەکێتیی و پێکەوەژیان.
جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە هەمیشە گەلی تورکیا پشتوان بووە لە راستی، دادپەروەریی و ئاشتی و بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ (سەد ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا) ئەوەیش لە کەشێکی برایەتی و پێکەوەژیان کە بەشدار دەبێت لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشەسەندوو و سەقامگیر.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتیکردووەتەوە کە "جەژنی نەورۆز" موژدەدەری هاتنی بەهارە کە ناوچەکە بەشێوەیەکی فراوان بگرە لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست تا بالکان بەخۆشی و شادی یادی دەکاتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاندووە کە ئاواتە خوازە ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خۆشی و شادی، گواستنەوەی بەها جوانەکانی بۆ نەوەکانی داهاتوو.
سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی گوتووە: "هیوادارم نەورۆز خێر و بەرەکەت، جوانیی و باشیی بۆ گەلە خۆشەویستەکامان بهێنێت".