Sangar Hamad Azeez
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ ـەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە رۆژی ١٧٥ـەمینی رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێرشی وشكانی و ئاسمانیی پلان بۆ داڕیژراو لهلایهن چهكدارانی ئۆپۆزسیۆن كه له گرووپهکانی ئەرکی تایبەت پێكهاتوون، درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا له رێگهی یهكه تۆپهاوێژهكانی سهربه فهرماندهیی هێزهكانی وشكانیی و یهكهكانی دیكه، ١٣٥ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆردومان کران. لە رێگەی هێزە ئاسمانیەکانیشەوە ٤٣ ئامانجی داعش بۆردومان کران و لەئەنجامدا، ٤١ بینا خاپوور کران و ٢٦ تیرۆریستیش کوژران.