Hemze Mensur
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
بە گوتەی فەرماندەیەكی سەربازیی، 37 كەس كە شەشیان چەكداری رێکخراوی داعش بوون لە باكووری عێراق، خۆیان رادەستی هێزەكانی ئەمنی كردووە و هاوكات شەش چەكداری دیكەی داعش بەرلەوەی خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێنراو، كوژران و بریندار بوون.
لەمبارەیەوە موقەدەم لە هێزەكانی سوپای عێراق عەبدولڕەحمان جبووری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە دوێنێ بەیانی رۆژی هەینییەوە هەتا خورئاوا، لە میحوەری گوێڕ لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ، 37 كەس خۆیان داوەتە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمنی كە شەش لەوانە چەكداری رێكخراوی داعش بوون".
جبووری هەروەها دەشڵێت، شەش چەكداری دیكەی داعش كە ویستیان خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە بدەن بەرلەوەی بگەنە لای هێزەكانی پێشمەرگە، بۆمبی چێنراو پێیاندا تەقییەوە كە بەهۆیەوە سێ کەسیان كوژران و سێ کەسی تریشیان بریندار بوون.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.