Abdullah Söylemez
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2023
ئاگری – AA
دوای تێپەڕاندنی زستانێکی سەخت لە پارێزگای ئاگری، رەنگەکانی بەهار باڵیان بەسەر کوێستانی سینەک-دا کێشاوە.
ئەم کوێستانە کە رووبەرێکی فراوان دەگرێتەوە لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئاگری و دەکەوێتە نزیک سنووری پارێزگاکانی قەرس و ئیدر، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی زۆر و گژوگیای جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت ژمارەیەکی زۆر خێزانی رەوەند بە ئاژەڵەکانیانەوە بۆ وەرزی هاوین لەوێ دەگیرسێنەوە.

دوای تێپەڕاندنی زستانێکی سەخت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، رەنگەکانی بەهار باڵیان بەسەر کوێستانی سینەک-دا کێشاوە.
هێشتا لە ژمارەیەک ناوچەی کوێستانەکە بەفر نەتواوەتەوە و جۆگە پێچاوپێچەکان و گوڵی پشکووتووی دەوروبەریان کە دەکەونە سەر بانووە گڕکانییەکان و دوو هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن، کوێستانەکەیان سەرنجڕاکێشتر کردووە.

دیمەنی دەستپێکردنی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان لەلایەن رەوەندەکان لە کوێستانەکە و جۆگە پێچاوپێچەکان، لەڕێگای درۆنەوە تۆمار کراوە.