Salih Bilici
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونهوه رایگه‌یاند، "زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی کوژراون".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
یڵدرم له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونهوه رایگه‌یاند، "زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی کوژراون".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه رازینابن توركیا په‌لكێشی نێو كێشه‌یه‌كی دیكه بكرێت و گوتی، "هێنده به روون و ئاشكرایی ده‌یڵێین كه ئێمه له ئێرانه‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست؛ به درێژایی سنووری باشوورمان له‌گه‌ڵ عێراق سووریادا، به درێژایی هه‌زار و 350 كلم رێگه به دروستبوونی هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی ناده‌ین. جا خۆرهه‌ڵاتی فورات بێت، یان خۆرئاوای فورات. هه‌رگیز رازی نابین له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی كێشه و پشێوی نوێ له ناوچه‌كه‌دا و بۆ سه‌ر داهاتوو، خۆشگوزه‌رانی ئاسایشی وڵات و گه‌له‌كه‌مان و بۆ سه‌ر ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتییانمان".
له‌باره‌ی گۆڕینی ناو و سیمای په‌كه‌كه‌وه یڵدرم گوت، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌ك چۆن پلانی بۆ دانرابوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. لێره‌دا به‌ره‌نگاری داعش و په‌كه‌كه ده‌بینه‌وه. با ناویانبێنێن په‌یه‌ده یان یه‌په‌گه، ئێمه ده‌یانناسین. هه‌ر به‌رگێك له‌به‌ربكه‌ن، ئێمه 40 ساڵه ئه‌وان ده‌ناسین".
ناوبراو له‌باره‌ی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه‌وه گوتی، "چیتان لەو کەسانە دەوێت کە لە مزگەوتەکان خەریکی نزان. کاڵفامینە، ئەگەر دڵتان هەیە رووبەڕووی سەربازەکانمان ببنەوە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له كاركردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌دا گوتی، "له‌ڕاستیدا كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌نجامدانی كار و پلانه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی‌دا، كارێكه ئه‌مریكا زۆر بچووك ده‌كاته‌وه".