Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، گینا هاسپل كه كاندیدی كردووه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری (CIA)، به‌هۆی زۆر توندییه‌وه له‌باره‌ی تیرۆره‌وه خوازراو نییه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بڵاوكرده‌وه كه نووسیویه‌تی، "له‌به‌رئه‌وه هاسپل له‌ژێر ئاگردایه، چونكه له‌دژی تیرۆر زۆر تونده. له‌م كاته مه‌ترسیداره‌دا، خاوه‌نی به‌تواناترین كه‌سین كه دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت به‌بیانووی توندیی دژی تیرۆر له‌ده‌ستی رزگاریانبێت. سه‌ربكه‌وه گینا."
دوای ئه‌وه‌ی گینا هاسپڵ له‌یه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری (CIA) كاندیدكرا، هه‌ندێك له به‌رپرسانی كۆشكی سپی ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی ناوبراویان له كاندیدبوونی بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌هه‌واڵێكدا كه له‌زاری چوار به‌رپرسی كۆشكی سپییه‌وه كه ناوه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردووه رایگه‌یاندبوو، هاسپڵ ده‌یه‌وێت رۆژی هه‌ینی له‌كاندیدی بكشێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیدا به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، به‌هۆی تێوه‌گلانی هاسپڵ له هه‌ندێك ئه‌شكه‌نجه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه، كاره‌كه‌یانی سه‌ختتركردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا سانده‌رز و هه‌ندێك له به‌رپرسانی كۆشكه‌كه، سه‌ردانی ناوه‌ندی CIAیان كردووه له ڤیرجینیا و له‌گه‌ڵ هاسپێل چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و رازییان كردووه.
ئه‌گه‌ر بوونی هاسپڵ به به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، ده‌بێته یه‌كه‌م ژن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌زگاكه‌ی وه‌رگرتبێت.