Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا مایك پێنس رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكی (CIA) گینا هاسپڵ، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی، له توركیایه و گوتی، "له به‌ڵگه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی راستییه‌كان له‌به‌رده‌ستماندا بوو، سه‌رۆك تره‌مپ به له‌به‌رچاوگرتنی به‌هاكانی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، بڕیارێك ده‌دات".
پێنس له‌باره‌ی كوشتنی ختشقچییهوه دوا.
ناوبراو كوشتنی خاشقچیی به "هێرشێك بۆ سه‌ر راگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ" ناوبرد و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ چاودێریی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
پێنس وه‌بیریهێنایه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكی (CIA) گینا هاسپڵ، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی، له توركیایه و گوتی، "له به‌ڵگه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی راستییه‌كان له‌به‌رده‌ستماندا بوو، سه‌رۆك تره‌مپ به له‌به‌رچاوگرتنی به‌هاكانی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، بڕیارێك ده‌دات".
هاوكات پێنس باسی له لێدوانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه و گوتی، "روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆی سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كوشتنی خاشقچی پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی روونكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پێشووی سعوودیه‌یه".
پێنس گوتیشی، "ئه‌مریكا تێده‌كۆشێت دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه".