روونکردنەوەی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی خاشقچی
سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا ئەنتۆنیۆ تاجانی ئاماژەی بەوەکرد کە دەزگیرانەکەی خاشقچی داوای پێشکەشی یەکێتی ئەورووپا کردووە و گوتی: "داوا کراوە تەنیا بکوژەکان نا، بەڵکو ئەو کەسانەشی کە فەرمانەکەیان دەرکردووە سزا بدرێن".
Ile-de-France
پاریس - AA
سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا ئەنتۆنیۆ تاجانی ئاماژەی بەوەکرد کە دەزگیرانەکەی خاشقچی داوای پێشکەشی یەکێتی ئەورووپا کردووە و گوتی: "داوا کراوە تەنیا بکوژەکان نا، بەڵکو ئەو کەسانەشی کە فەرمانەکەیان دەرکردووە سزا بدرێن".
تاجانی لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکرد کە خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی خاشقچی داوایەکی پێشکەشی یەکێتی ئەورووپا کردووە.
ئەنتۆنیۆ تاجانی لە تویتەکەیدا دەڵێت: "تەنیا بکوژەکان نا، بەڵکو داوایشی کردووە سزای هەموو ئەو کەسانە بدرێت کە فەرمانی کوشتنی خاشقچیان داوە، بەشێوەیەکی بێلایەنانە لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێدەکەین و تاوانبارانیش دەبەینە بەردەم دادگا ".
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ئەورووپا لەبارەی خاشقچی لە ستراتزبێرگ کۆببنەوە.