Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی، بریکاری سەرۆکی داواکاری گشتی و داواکارێکی گشتی کۆماری ئەرکی لێکۆڵینەوەیان پێسپێردرا لە کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو بانگەشەیەی کە گوایە رۆژنامەنووسی سعوودی و کارمەندی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست جەمال خاشقچی دوای چوونی بۆ کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ و دەستبەسەرکردنی، بریکاری سەرۆکی داواکاری گشتی و داواکارێکی گشتی کۆماری ئەرکی لێکۆڵینەوەیان پێسپێردرا لەو کۆنسوڵخانە.