Rauf Maltaş,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
ئورفا - AA
- بیبه‌ری وشككراوه‌ی توند (تیژ) ی ئورفا ناسراو به "ئیسۆت" كه به‌هۆی تام، ره‌نگ و بۆنه‌كه‌یه‌وه خوانێكی دانه‌بڕاوی خواردنه‌كانی شاره‌كه‌یه، له كێبڕكێیهكدا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆكور، عومه‌ر دهمیركۆڵ و فاروق سه‌زه‌ر نزیكه‌ی نیو كیلۆیان له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا خوارد.
ئورفا كه به كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی خواردنه جۆربه‌جۆره‌كان بووه‌ته جێی سه‌رنج و، ئیسۆت یه‌كێكه له خواردنه دانه‌بڕاوه‌كانی چێشتخانه‌ی شاره‌كه، خواردنێكی خۆشه‌ویست و خوازراوه لای ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی.
كێبڕكێی خواردنی ئیسۆتی توند، كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن شاره‌وانی شاره‌كه‌وه له‌چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیسۆتی ئورفا (URFES) رێكخرا، تیایدا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆكور، عومه‌ر دهمیركۆڵ و فاروق سه‌زه‌ر نزیكه‌ی نیو كیلۆیان له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا خوارد، به‌رگه‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه بۆ تیژی بیبەرەکە، ئاماده‌بووانی فیستیڤاڵه‌كه‌ی سه‌رسام كرد.
عه‌بدوڵلا ئۆكور (21 ساڵان) له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه پیشه‌ی خوێندكاره و ناتوانێت به‌بێ خواردنی تیژ، بژیت.
ئوكور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له دواین كێبڕكێدا كاتێ بیبهرهكانی بینیووه كه‌مێك ترساوه به‌ڵام بۆ ده‌ستخستنی ناوبانگ به‌رده‌وامبووه و، گوتی: "هه‌موو رۆژێك بیبه‌ر ده‌خۆم، تووندیهكهی كارم لێده‌كات به‌ڵام كاتێ بیبه‌ر ده‌خۆم هاندهدرێم. به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر به‌شداریكردن له كێبڕكێی هاوشێوه‌دا. بیبه‌ر بۆ من شێوازی ژیانه".
عومه‌ر دهمیركۆڵ باسی له‌وه كرد كه كاری كەبابچیەتی كردووه و ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیدا كێبڕكێی خواردنی ئیسۆتیان كردووه و، گوتی: "له هه‌موو بارودۆخێكدا بیبه‌ری زۆر ده‌خۆم. به به‌یانی، نیوه‌ڕۆ و ئێواره بیبه‌ر ده‌خۆم. له سه‌ربازیشدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمدا گره‌ومان كرد و له‌وێ پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ستهێنا.بە دڵنیاییەوە رکابەرەکەم ئورفایی نەبوو. تەنها لەگەڵ ئورفاییەکاندا نا، بەڵکو لەگەڵ ماراشییەکان و عەنتابییەکانیشدا دەتوانم رکابەریی بکەم، لەوبارەیەوە باوەڕم بە تواناکانی خۆمە و بە هەموو شێوەیەک تیژی دەخۆم".
هاوکات فاروق سەزەری دوکاندار، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تەمەنی ٤٢ ساڵە، باسی لەوەکرد کە ناتوانێت بیر لە ژیانێک بەبێ بیبەر بکاتەوە.
سەزەر تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دەچێتە دەرەوەی ئورفا هەمیشە ئیسۆت لەگەڵ خۆیدا دەبات و گوتی: "ناتوانم ژیانێک بە بێ بیبەر بهێنمە بەرچاو. کە دەچمە دەرەوە هەمیشە ئیسۆت لە جانتاکەمدا لەگەڵ خۆم دەبەم. لەوە دەترسم بیبەرم دەستنەکەوێت و نەتوانم بیخۆم، بۆیە لەگەڵ خۆم دەیبەم. ئەگەر لە رێستۆرانتێک بیبەر لە خواردنەکەدا نەبێت، بە برسێتی دەمێنمەوە. لەبەر ئەوەش هەمیشە بیبەر لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرم".
لای خۆشییەوە، جێگری سکرتێری گشتیی شارەوانی ئورفا، ئەمین ئۆزچنار، ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرانسەری شاردا بەرهەمهێنانی ئیسۆت بەردەوامە و رایگەیاند:
"بۆ ئەوەی ئیسۆت زیاتر بناسێنین، بۆ جاری دووەم URFESیان رێکخستووە. ئیسۆت لە ئورفا شێوەیەکی ژیانە. لەگەڵ نانی بەیانی، نیوەڕۆیان و لەگەڵ ژەمی ئێوارەدا بەکاردەهێنرێت. بەپێی ریوایەتێک یەکەم خواردن کە لەو ئەشکەوتەی کە حەزرەتی ئیبراهیمی تێدا لەدایکبووە، ئامادەکراوە، شفتەی کاڵە (چی کۆفتە). گۆشتەکە لە تاسێکدا کوتراوە و ساوەر و ئیسۆتی تێکەڵاو کردووە. شتفەی کاڵ رابردوویەکی چوار هەزار ساڵەی هەیە. لەو رووەشەوە ئیسۆت مارکەی ئورفایە. پێشبڕکێی خواردنی ئیسۆتمان کرد، لە پێنج خولەکدا ٥٨٥ گرام ئیسۆت خورا. ئەگەر وازمان بهێنایە، رەنگە کیلۆیەکیان بخواردایە".