Zana Natık Kerem
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
چاناککالا ــ AA
زانایانی شوێنەوارناسی تورکیا، گوڕێکی بە کۆمەڵیان لە ناوچەی ئەسۆس لە قەزای ئڤاچیک لە پارێزگای چاناککالا باکووری رۆژئاوای تورکیا دۆزییەوە کە رووفاتی ٢١ کەسی تێدایە و سەرجەمیان سەربە یەک خێزانن .
مێژوویی گۆڕەکە بۆ دوو ھەزار و ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

ناوچەی ئەسۆس بەو قوتابخانە فەلسەفەیەی کە ئەرستۆ بونیادی نابوو، ناسراوە، ھەروەھا مێژووی شورا و گۆڕەکانی ناوچەکە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رۆمانی، جگە لەوەش ناوچەکە رووییەکی گەشتیاری ھەیە کە ساڵانە سەدان ھەزار گەشتیار سەردانی دەکەن.

لە بەردەوامی گەڕان و ھەڵکەندنە شوێنەوارییەکان لە ناوچەکە کە بە سەرۆکایەتی زانای شوێنەوارناسی و مامۆستا، نورەدین ئەرسەلان بەڕێوەدەچێت، زانایانی شوێنەوارناسی، گۆڕێکی مێژوویی بەکۆمەڵیان دۆزیووەتەوە کە رووفاتی ٢١ کەسی تێدایە و سەرجەمیان سەربە یەک خێزانن.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆ و ١٨ قوتابخانە لە پارێزگای چاناککالا، نورەدین ئەرسەلان رایگەیاند کە ئەوان گۆڕەکەیان لە ناوچەی گۆڕستانی رۆژئاوا دۆزیووەتەوە.
نورەدین ئەرسەلان ئاماژەی بەوەشدا، ناوی ئەریستسۆس لە سەر دەرگای گۆڕەکە کە بە دیوارەوە ھەڵواسرابوو نووسراوە کە ناوەکەش ئاماژەیە بە نازناوی خێزانی ئەو سەردەمە.

باسی لەوەشکرد کە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە گۆڕەکە نراوە، بەڵام ئەوانەی دیکە دوای سووتاندنی تەرمەکانیان لە گۆڕنراون.
نورەدین ئەرسەلان گوتیشی: "لە گۆرەکە، شووشەیەک کە پێی دەگوترێت شووشەی فرمێسک لەگەڵ پارچە دراوێکدا کە لە زۆربەی گۆڕەکاندا بەجێھێڵراون، دۆزراونەتەوە".
ئەو زانایە روونیشیکردەوە کە بە پێی ھەندێک لە گێڕانەوەی چیرۆکەکان، شووشەی فرمێسک بۆ کۆکردنەوەی فرمێسکی کەسوکاری ئەو کەسەی دەمرێت، بەکار دەھێنرا و، کە دواتر لەگەڵ کەسەکەدا لە کۆڕەکە دادەنرا.
ناوبراو باسی لە گرنگی دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵەی کرد و، رایگەیاند کە گرنگی دۆزینەوەی ئەم گۆڕە لەوە دایە کە تیشک دەخاتە سەر نەریتی بەخاکسپاردنی کەسە مردووەکان لە سەردەمی ھلنستی.