Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
باتمان - AA
بەرپرسێکی ئافرەتی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بەناوی دەولەت ئاسڵان کە بەناو بەرپرسی پەکەکەیە لە بەلجیکا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری باتمان دەستگیر کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، بەرپرسێکی ئافرەتی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بەناوی دەولەت ئاسڵان کە بەناو بەرپرسی پەکەکەیە لە بەلجیکا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری باتمان دەستگیر کرا.
لەلایەکی دیکەش لە کاتی دەستگیرکردنی ئاسڵان چەکی لەدەستبووە و دوای پشکنینی شوێنەکەشی وێنەی ناوبراو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دۆزراوەتەوە.
راگەیەندرا کە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، دادگای ئێشکگر تا کاتی دادگایی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ناوبراوی دەرکرد.