Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە:
"بەڕێز وەزیر، رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی عێراق دەکات، لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵحەوە پێشوازیی لێدەکرێت و لەگەڵ سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان کۆدەبێتەوە. بەڕێز وەزیر هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدات. چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا، سەرجەم رەهەندەکانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێبکرێن و لەوچوارچێوەیەشدا تیشک دەخرێتە سەر بوارەکانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لەسەروو هەمووشیانەوە دووباره بونیادنانەوەی عێراق".