Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2018
ریاز- AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و کورەکەی شازادە محەمەد بن سەلمان پێشوازیان لە دوو کوڕی خاشقچی کرد لە ریاز.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی سعوودیە "SPA " شا سەلمان و شازادە محەمەد لە کۆشکی یەمامە لە ریاز لەگەڵ هەردوو کوری خاشقچی، سەهیل و سەڵاح کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەش شا سەلمان و شازادە محەمەد وێڕانی دەبڕینی نیگەرانی خۆیان سەرەخۆشی خۆشیانی پێ راگەیاندوون.
راگەیەندرا کە هەردوو کوڕەکە خاشقچی سوپاسی شا و شازادەی سعوودیایان کردووە بۆ سەرەخۆشیان.
دوو رۆژ لەمەوبەر هەریەک لە شا سەلمان و شازادە محەمەد بە تەلەفۆن سەرەخۆشی خۆیان لە خانەوادەی خاشقچی کردبوو.