Mahmut Geldi
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
ئیستانبول - AA
دوای ئەوەی وەزیری وزە خالید فالیح لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان لە شوێنی دانرا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە ئاماژەی بە بڕیارنامەیەکی نوێی شاهانە کردووە کە تیایدا هەریەک لە وەزیری وزە خالید فالیح لەگەڵ بریکاری وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکان عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا عەبدولکەریم لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لەدوای بەتاڵبوونی ئەو پۆستانەش شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان بۆ پۆستی وەزیری وزە و ئوسامە بن عەبدولعەزیز زەمیل بۆ پۆستی بریکاری وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکان دیاریکران.
پێشتر شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان لە ٢٠١٧ەوە تا ئێستا وەزارەتی دەوڵەتی بۆ کاروباری وزە بەرێوەدەبرد.
خالید فالیح هەفتەی رابردوو لە پۆستی سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە "ئارامکۆ" دوورخرابوویەوە.