ریاز
بە پێی ھەواڵی ئاژانسی رەسمی سعودیە، پۆلیسی ریازی پایتەخت رایگەیاندووە لە گەڕەکی حەی مەنفوھا لە باشووری ریاز، شەوی شەممە چەند کەسێک رێگای ھاتوچۆیان داخستووە و دوای گەیشتنی پۆلیس بەناوچەکە لەگەڵ پۆلیس بە شەڕ ھاتوون.
لەئاکامی شەڕو تێھەڵچوونی خۆپیشاندەران و پۆلیس کە تا بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەم بەردەوام بووە، دوو کەس کە یەکێکیان خەڵکی سعودیەیە کوژراون و ٦٨ کەسی دیکە برینداربوون.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی سعودیە رایگەیاندووە ٥٦١ کەس کە گومان دەکرێ دەستیان لە خۆپیشاندان و و ئاڵۆزیی دا ھەبێ، دەستگیرکراون.