Rewa Mahmut Hasan
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و سعوودیە، رەشنووسی رێککەوتنێکی ستراتیجیان بۆ دورست کردنی کۆمیسیۆنێکی هاریکاری واژۆ کرد.
بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعوود، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سعوودیە واژۆیان کرد لەسەر رێککەوتنێکی نێوان هەردوولا بۆ دروست کردنی کۆمیسیۆنی هاریکاری سعوودی - تورکی.
رێککەوتنەکە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاریەکان و پەیوەندی ستراتیجی و هاوکاری هەردوو وڵاتە کە تێیدا دۆستایەتی سعوودیە و تورکیا لەسەر ئاستی گەلی هەردوولا زیاد دەکات.
پێشتر لەسەردانێکیدا بۆ سعوودیە لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی پاردا، سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ شای سعوودیە بڕیاریان لەسەر دروست کردنی ئەو کۆمیسیۆنە دابوو و ئەمڕۆ رەشنووسی رێککەوتنەکە واژۆ کرا.