Muhammed Bilal Kenasari
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیسەر ناوەرت لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئاسایی خۆیدا باسی لەو ئابڵوقەیە کرد کە بەسەر قەتەردا سەپێنراوە.
ناوەرت ئاماژەی بەوەدا کە لە ٥ ی حوزەیرانەوە ئابڵوقە بەسەر قەتەردا سەپێنراوە و تائێستا سعوودیە و ئیمارات وردەکاری دەنگۆکانیان بۆ رای گشتی روون نەکردۆتەوە.
ناوەرت گوتی: "دووهەفتە لەمەوپێش دەستیان کرد بە ئابڵوقە. وڵاتانی کەنداو تائێستا دەنگۆکانیان لەبارەی قەتەرەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە و ئەمەش مایەی سەرسوڕمانمانە. نیگەرانین لەمە. تادێت گومانەکان بەرامبەر سعوودیە و ئیمارات زیاد دەکەن، لەئێستادا رووبەڕووی پرسیارێکی سادە بووینەتەوە: ئایا ئەو هەنگاوانەی نراوە بە کردەوە دەرەنجامی پشتگیری قەتەرە لە تیرۆریزم، یان سەرچاوەکەی ئەو کێشانەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەنێوان وڵاتانی کەنداودا هەیە؟"